ئەندامێکی داعش لە پارێزگای هەولێرەوە هاتووەتە سلیمانی

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە مانگی رابردوو لە هەولێرەوە هاتووەتە سلیمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلیمانی رایگەیاندووە:" هێزەکانیان تونیویانە ئەندامیکی ریکخراوی تیرۆریستی داعش بەناوی ( م، ص، م، م )  لە رۆژی ٢٧ی شوباتدا لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن".
ئەوەش راگەیەندراوە:" دەستگیرکراوەکە لەساڵی ٢٠١٤ەوە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و لەدوای تێکشکانی داعش چووەتە سوریا، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە گەراوەتەوە عێراق و لە پارێزگای هەولیر نیشتەجێبووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختەبووە و لەئێستادا تاوانبارەکە بەپێی ماددەی ٢ی تیرۆر و راگیراوە و لێکۆلینەوەی لەگەڵدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا