ڤاکسینێکی جیاواز دەگاتە هەرێم

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەداهاتوودا ڤاکسینێکی جیاواز لەم ڤاکسینەی ئەمڕۆ گەیشتووە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی تایبەتی BMC  دا، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لەماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی زۆرتر لە ڤاکسینی کۆرۆنا و جیاواز لەم ڤاکسینەی ئەمڕۆ لە ولاتی چینەوە گەیشتووەتە عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لەو پێنج هەزار ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێم بڕی هەزار و ٢٠٠ بۆ هەزار و ٣٠٠ ژەمە ڤاکسینی پشکی پارێزگای سلیمانی دەبێت و بەسەر ٦٠٠ کەسدا بە دوو ژەم دابەشدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا