لە پارێزگای بابل، کەسێک هەڵدەستێت بە خنکاندنی کچە نۆ مانگەکەی و دواتر هاوژینەکەشی ژەهرخوارد دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئادار، پۆلیسی بابل بە میدیاکانی راگەیاندوە، هێزەکانی ژووری بەرەنگاربوونەوەی تاوان سەر بە فەرماندەی پۆلیسی شارەکە کەسێکیان دەزگیرکردووە کە تاوانێکی قێزەونی ئەنجامداوە و هەستاوە بە خنکاندنی کچە نۆ مانگەکەی و ژەهرخواردکردنی هاوژینەکەی".
راشیگەیاندووە:" هاوژینی تاوانبارەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، ئەویش دوای ئەوەی پشکنینی بۆ دەکرێت ئاشکرادەبێت کە ژەهرخوارد کراوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێت و بۆیان دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە".
دوای ئەوەی تاوانبارەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیردەکرێت، دان بە تاوانەکانیدا دەنێت و ئاشکرای دەکات کە کچە نۆ مانگەکەشی خنکاندووە و لە کێڵگەیەکدا ناشتوویەتی.
پۆلیسی بابل لە کاتی لێپرسینەوە لە تاوانبارەکە ئاشکرای کردووە کە بەهۆی لاوازی باری دارایی ئەو کارەی ئەنجامداوە.