رێنمایی نوێ لە هاتوچۆوە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

کوردستان 05/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەرەتایان نییە روونکردەوەیدا.

ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئادار، فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" بڕیاری سەرژمێری و پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەرەتایان نییە هەموو ئۆتۆمبێلەکان دەگرێتەوە، واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەلە ئەوروپاوە هاوردەی هەرێم کراون یاخود لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەکراون.

وتیشی "هەر ئۆتۆمبێلێک لە عێراق تۆمارکرابێت سەرژمێرییەکە نایگرێتەوە، هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلی ٢٠٠١-ن".

لەبارەی ژمارە کردن بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە، ناوبراو راشیگەیاند" جارێ باسی ژمارەکردن لە ئارادا نییە تەنها سەرژمێری و پشکنینە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا