سبەی بەهۆی بەستنی تۆڕی زیرەکی کارەبا، گەڕەکی تاسڵوجە بێ کارەبا دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، لیژنەی سەرپەشتیکردنی بەستنی پڕۆژەی زیرەکی کارەبا رایگەیاند:" هاوڵاتیانی گەڕەکی تاسڵوجە کە دەکەونە سەر فیدەرەکانی ٢٨٤ و ٢٨٢ بۆ سبەی دووشەممە بێ کارەبا دەبن بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکەدا".
ئاماژە بەوەشدراوە" سبەی لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بۆ سێی پاشنیوەڕۆ کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەشیان نابێت، واتە نەبوونی کارەبا تەنها نیشتیمانی ناگرێتەوە بەڵکو کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانیش بەهۆی ئەوەی نابێت مۆلیدەکانی سەر ئەو دوو فیدەرە کاربکەن".