مستەفا کازمی داوایەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

عێراق 08/03/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی رایگەیاند، داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دەکەین گفتوگۆیەکی نیشتیمانی و راستەقینە ئەنجامبدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند:" لە پێناو رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکان، داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەم گفتوگۆیەکی نیشتیمانی و راستەقینە ئەنجامبدەن".

سەرۆک وەزیرانی عێراق داواشیکرد سەرجەم لایەنەکان دووربکەونەوە لە زمانی توندوتیژی و سەربکەون بەسەر ناکۆکییەکانیاندا.

هاوکات، لەبارەی پاپای ڤاتیکانەوە ئاماژەی بەوەکرد:"گەلی عێراق بەوپەڕی رێزەوە ماڵئاوایی لە قەداسەتی پاپا کرد و پەیامی پاپا گەیشتە هەموو جیهان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا