وەزارەتی تەندروستی هەرێم، نوێترین ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەی توشبووان بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە:" لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٥١٦ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە".
ئاشکراشیکردووە:"٢٢٤ کەس چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە".