پارێزگاری سلێمانی دۆخی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە پارێزگاکەدا ئاشکرادەکات

کوردستان 25/03/2021

لەلایەن: نەردین فاروق

Alternate Text

ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکاندام.

ئەمڕۆ پێنشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:" لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە رۆژانی ئایندەدا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی لەسەر هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بۆ رەوشی ئێستای ڤایرۆسەکە بڕیارەکانی خۆی رێکبخات".

وتیشی :"لە پارێزگای سلێمانی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا تا ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدان و ڤایرۆسە نوێکە لە سلێمانی بڵاوبونەوەیەکی ئاسایی هەیە".

راشیەگەیاند:" ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین جارێکى دیکە ناوەندەکانى خوێندن دابخرێنەوە  قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنرێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەداین کە هاوڵاتیان لەسەر رێکارە خۆپارێزیەکان بەردەوام بن و دام ودەزگا تەندروستییەکان ئامادەبن بۆ پێشکەشکردنی چارەسەر بۆ توشبووان".

جەختیشیکردەوە لەسەر:" دەبێت بەوردی چاودێری بەرزبونەوەی ئامارەکان بکەین، بەهۆی ئەوەی لە رۆژانی پشودا پشکنین نەکراوە و قەبارەی پشکنینەکان پەیوەستن بە چەند رۆژێکەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە کە ژمارەیەکی زۆر پشکنین بکەیت ژمارەیەکی زۆریش حاڵەتی توشبوونیش دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا