نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەکەی پێشمەرگە

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت، پارەکەی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکان نەگەیشتووە و وەزارەتی داراییش قەرزمان ناداتێ.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە:"بەفەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی كردووە بە قەرز موچەیەك بۆ ئەو لیوایانە خەرج بكات تا گەیشتنی هاوكارییەكانی ئەمریكا، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو موچەیە نەدراوە و هاوكاریەكانی ئەمریكاش نەگەیشتووە.
دەشڵێت:"بەگەشتنی هاوكارییەكان دەست بەپێدانی مووچەكانیان دەكرێت".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا