دەزانیت هۆکارەکانی هیلاکی دوای گەڕانەوە لە سەیران چیین؟

هەمەرەنگ 26/03/2021

Alternate Text

لە وەرزی بەهاردا وا باوە لە هەموو دەرفەتێکدا کە هاوڵاتیان بچن بۆ گەشت و سەیران، بەڵام لە کۆتاییدا هەست بە هیلاکی زۆر دەکەین سەرباری ئەوەی بۆ پشوو چووین، لێرەدا بزانە هۆکار چییە.
ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی ساڵی نوێی کوردیی و بەهارە، بەهۆی ئەوەی کەشوهەوا لەبارە، ئەوا هاوڵاتیان بە گشتی بۆ سەیران و گەشت روودەکەنە سەیرانگاکان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا هەست بە ماندوبوونی زۆر دەکەن، هۆکارەکەشی بۆ پێنج شت دەگەڕێنەوە.
١-یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی بڕێکی کەم لە ئاو، کە ئەمەش کار دەکاتە پڕۆسەی مێتابۆلیزمی جەستە و بڕی بەرهەمهێنانی وزە کەمدەبێتەوە، بۆیە لە کۆتایی رۆژەکەدا هەست بە هیلاکییەکی زۆر دەکرێت.
٢-هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو خواردنانەی لە کاتی گەشت و سەیراندا دەخورێن، بە گشتی لە ناو کوردا ئەو خواردنانە دەخورێن لەو کاتەدا کە دەوڵەمەندن بە چەوری و بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە، کە ئەوش دەبێتە هۆی خاو بوونەوەی جەستە و هەستکردن بە ماندوویەکی زۆر.
٣-لە هۆکاری سێیەمدا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رۆژانی دیکە، زۆرێک لە ئێمە کەمترین کات وەرزش یاخود مەشق دەکەین لە رۆژانی ئاساییدا، بۆیە کاتێک دەچیتە سەیران بەراورد بە رۆژانی دیکە زیاتر چالاکیت کە جەستەش لەسەر ئەمە رانەهاتووە و هەر زوو هیلاک دەبێت.
٤- سووتان بەهۆی خۆرەوە: لەئێستادا کە کەشوهەوا بەرەو گەرمبوون دەڕوات ئەو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی جەستە، کە لە بەرامبەردا هەستی هیلاکی درووست دەبێت بەوپێیەی لە کاتێکدا پلەی گەرمی جەستە لە بەرزیدایە ئەوا ئارەزووی پشوودان و خەوتن بەهێزتردەبێت؛ لە هەمانکاتدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی، کە ئەمەش وەکو باسمان کرد هۆکارێکی دیکەیە بۆ هەستکردن بە هیلاکی.
٥-کاتێک لەبەر خۆردا سەیران دەکەیت ئەوا پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە، کە لە ئاکامدا جەستە وزەیەکی زیاتر بەکاردەهێنێت بۆ راگرتنی پلەی گەرمی لە ئاستێکی گونجاودا و ئەو بەکارهێنانەی وزە دەبێە هۆی هەستکردن بە هیلاکی و ماندوێتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا