سایلۆی سلێمانی داوا لە جوتیاران دەکات رۆژی دووشەممە بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئەو جوتیارانەی کە رۆژی ٣٠/ ٦/ ٢٠٢٠ گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە رۆژی دوو شەمە بەرواری ٢٩/ ٣/ ٢٠٢١ تامستندی ژمارەبطاقەی (٩٥٨) سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان وە بەهۆی سەرقاڵی بانکەکان بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران داواکارین یەکشەمە سەردانمان نەکەن بۆ وەرگرتنی چەک، چونکە چەک دابەشناکرێت.
لەبەشێکی دیکەی ئاگادارینامەکەدا هاتووە:" ئەو جوتیارانەی لە ساڵەکانی ٢٠١٤ / ٢٠١٥ / ٢٠١٦ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە وەکالەتیان بۆ کراوەتەوە وەکالەتەکانیان تازەبکەنەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ وە ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردوە لەرێگەی دادگاکانەوە قەصام قانونی دەربێنن و وەکالەت بۆ یەکێک لە وەرسەکانیان بکەنەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو شایستە داراییانەی کە بۆیان دیاری کراوە.