ژنێکی ٢٣ساڵ بەهۆی سوتاوییەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ژنێکی تەمەن ٢٣ساڵ، لە ٢٢ی ئەم  مانگە سوتا بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئامانج رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندووە:" چەند رۆژێک لەمەوبەر ئافرەتێكی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی (رۆشنا شەهید فوئاد) كە بەهۆی روداوی ئاگركەوتنەوە بەشێكی زۆر لە جەستەی سوتابوو، گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کرا".

باسیلەوەشکرد:"بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا