جەمال کۆچەر: شیعەکان ناهێڵن بودجە تێپەڕێت، هۆکارەکەی کورد نییە

عێراق 27/03/2021

Alternate Text

ئەندامکی پەرلەمانێ عێراق رایگەیاند، لایەنە شیعەکان بوون بە دوو بەشەوە و رێگرن لە تێپەڕاندنی بودجە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو بە BMC راگەیاند:" لەناو لایەنە شیعەکاندا دوو بۆچوون هەیە کە بەشێکیان رێگرن لەوەی تێپەڕاندنی بودجە ببێتە خاڵێک بۆ سەرکەوتنی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بەشەکەی دیکەش لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجەدان".
لە چەند میدیایەکی دیکەش باسیلەوەکردووە :" بەگشتی لە ئێستادا دوو بۆچوون بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە هەیە کە بۆچونێک دەیەوێت بە زووترین کات بودجە تێببپەڕێندرێت، بەڵام بۆچوونی دووەم هەوڵی دروستکردنی ئاستەنگ دەدات لەبەردەم پڕۆژەیاسەکە بۆ ئەوەی تێنەپەڕێت هۆکارەکەشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە نایەنەوێت کارتێکی بەهێز بۆ هەڵبژاردن لە دەست کازمیدا بێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت چەند میدیایەکی عێراقی باسیان لەوەکرد، تێپەڕاندنی بودجە پەیوەندی بە کێشەی ناو شیعەکانەوە هەیە و کورد هۆکار نییە لە تێنەپەڕاندنی پڕۆژەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا