شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتنە بەغدا.

ئەمشەوی شەممە ٢٧ی ئازار، بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.

وا بڕیاریشە شاندەکە لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆببنەوە و بە مەبەستی چەسپاندنی ئەو رێکەوتنەی لە رۆژی ١٤ی ئازاردا پێی گەیشتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە وا بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٨ی ئازار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پۆژە یاسای بودجەی عێراق دەدرێت بە پشکی هەرێمیشەوە.

 

 


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا