لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و سەرۆکایەتی
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجە درا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC،
لە کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەی نێوان لیژنەی دارایی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق جێگیرکراوە".
هاوکات، ئەو ماددەیەی کە پشکی هەرێمی
جێگیرکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگی
لەسەر دراوە ماددەی ١١بووە کە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ دەنگداندا بوون
بۆ ئەو ماددەیە.