سەرۆکی حوکمەتی هەرێم رایدگەیەنێت، ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:" ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەشکردووە:" كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن".
داوایشیکردووە:" به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".