وەزارەتی کارەبا لەبارەی کوژرانی کارمەندەکەی هاتەدەنگ

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

دوای کوژرانی کارمەندێکیان لەشوێنی کارەکەیدا، وەزارەتی کارەبا بروسکەیەکەی ماتەمینی ئاڕاستەی خێزانەکەی کرد. 

وەزارەتی کارەبا لەبارەی کوژرانی کارەمەندەکەیەوە بروسکەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 10:18 سەرلەبەیانی رێكەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ لەكارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتەکەوە بەدەمانچە كوژراو لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا، دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد.

ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو، سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین خوا سەبوری كەسوكاری بداتەوە و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا