بی ئێم سی هۆکار و چارەسەرەکانی گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکرا دەکات

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکار و چارەسەرەکانی گرانبونی نرخی مریشکی بۆ BMC ئاشکرا کرد.

ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی ئازار، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە BMC راگەیاند:" بەهۆی هەبوونی خواستێکی زۆر و نەبوونی بەرهەمی پێویست لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا لە ئێستادا نرخی مریشک بەرزبووەتەوە".
ئەوەشی راگەیاند:" وەزارەتەکەیان خۆی بە بەرپسرس دەزانێت لە گرانبوونی نرخی مریشک و هەمووهەوڵێکی تەواو دەدەن بۆ چارەسەری گرفتەکەو هەوڵیش دەدەن ئەم ماوەیە تا کێشەکە چارەسەر دەبێت بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق نەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا