بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک بەرەو سعودییە بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ پادشا و جێنشینی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
مستەفا کازمی لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە:"ئەمڕۆ بە شاندێکی فەرمی بەرەو شانشینی عەرەبی سعودی بەڕێدەکەوین، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو دەوڵەتی برا".
بڕیارە لە سەردانەکەیدا کازمی چاوی بە هەریەکە، لە شا سەلمان پادشای ئەو وڵاتە و محەمەد بن سەلمانی جێنشین بکەوێت.