زیاتر لە ١٠٠ سەگی بێلانە نەزۆک کراون

کوردستان 31/03/2021

Alternate Text

  لە سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ سەگی بەرەڵڵا لەلایەن رێکخراوێکی پاراستنی ئاژەڵانەوە نەزۆککراون.

د. لاڤین عەبدولوەهاب، سەرۆکی رێکخراوی پاک بۆ پاراستنی ئاژەڵان رایگەیاندووە:" لە سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ سەگمان بە تێچووی هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ دۆلار نەزۆککردووە ".
ئەوەشی راگەیاندووە:" لەبەرئەوەی سەگە بەرەڵاکان کێشەی زۆریان بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە و مەترسی بوون بۆ سەریان ئەو سەگانەیان نەزۆککردووە بۆ ئەوەی زیادنەکەن".
هاوکات، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە بەینی عەربەت سلێمانی زەوییەکیان بە رووبەری پێنج دۆنم دابینکردووە بۆ حەوانەوەی ئەو سەگانەی بێلانەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا