دوو کەس دەستگیرکران کە بە چەند جارێک بڕێکی زۆر پارەیان دزیبوو

کوردستان 01/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا کە چوار تاوانی دزیان ئەنجامدابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی نیسان، پۆلسی هەولێر رایگەیاند:" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحركە، لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنووری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە هەڵسابوون بە ئەنجامانی چوار تاوانی دزیكردن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" تۆمەتباری یەكەمیان هەڵسابوو بە دزیكردن لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا، كە لە ماڵەكە بایی (١١ هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕی دزیبوو، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێك و هەروەها سەعاتێكی دەستی جۆری (رۆلێكس)ی دزیبوو، كە بایی (١٥ هەزار) دۆلار بوو".

لەبارەی کەسی دووەم پۆلیسی هەولێر راشگەیاند:" تۆمەتباری دووەمیش هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماڵ لە (هەرشەم ٣) كە لە ماڵێكیان بڕی (٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار) دیناری عێراقی و هەروەها لە ماڵێكی تریش (٧٠ مسقاڵ) زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیبوو، لە ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٣) و (٤٤٤) لە یاسای سزادان، بەند كراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا