لەسەرداوای رێزانی شێخ دلێر بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق
زیادکرا کە پەیوەستە بە پاڵپشتیکردنی ژنان.
ئاشتی عەبدوڵڵا، لیپرسراوی بەشی جێندەر لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکی حکومەت لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەسەر داوای رێزانی
شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەک لە پڕۆژە یاسای بودجە زیادکرا کە
پەیوەستە بە پرسی جێندەر و جێبەجێکردنی بڕیاری هەزار و ٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان".
باسیلەوەشکردووە:" ئەو بڕگەیە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و ئیتر
کاتی ئەوەیە لە هەرێمی کوردستانیش بودجەی پێویست بۆ پرسی جێندەر تەرخانبکرێت".