توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە "تاکابووتی"
مۆمیاکراوێکی میسڕی کۆن لەئەنجامی بەرکەوتنی تەورێک بە پشتیدا کوژراوە.
بە گوێرەی رۆژنامەیەی " دەیڵی مەیڵ"ی بەڕیتانی
هەریەکە لە پرۆفیسۆر رۆزاڵی دەێڤد و پرۆفیسۆر ئایڵین مێرفی لە توێژینەوەیەکدا
لەبارەی هۆکاری مردنی "تاکابووتی" ئاشکرایانکردووە:" لە کاتی هەڵهاتنی
تاکابووتی لەدەستی چەند کەسێک کە بەدوای کەوتبوون، تەورێک بەر پشتی ئەو مۆمیاکراوە
کەوتووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" تاکابووتی ژنێکی دیاری
شارستانییەتی فیڕعەونییەکانی میسڕ بووە و ٢٦٠٠ ساڵ پێش ئێستا کوژراوە، بەڵام
چۆنییەتی کوشتنەکەی بە نهێنی مابووەوە و چەندین دەیە زانایانی سەرقاڵ کردبوو
".