لە ئۆپەراسیۆنێکی
هەواڵگریدا یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیرکرا کە بەشداری لە تەقاندنەوەی
مزگەوتەکان موسڵدا کردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان،
پێگەی " سومرية "ی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە:" لە
ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا هێزەئەمنییەکانی موسڵ بە هاوکاری لەگەڵ یەکەی پێنجی
سەربازی توانیویانە یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیربکەن کە لەسەردەمی داعشدا
بەشداری لە تەقاندنەوەی مزگەوتەکانی ئەو پارێزگایە کردبوو".
هاوکات
باسلەوەشکراوە:" تیرۆریستەکە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە و
لێکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت".