شازادەی سعودیە کۆشکێکی لە بەڕیتانیا بە شای بەحرەین فرۆشت

هەمەرەنگ 06/04/2021

Alternate Text

شازادەی جێنشینی سعودیە، یەکێک لە کۆشکەکانی بە شای بەحرەین فرۆشت کە نرخەکەی بە "خەیاڵی" مەزەندەکراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، شازادە بەندەر کوڕی سوڵتان یەکێکە لە کەسایەتییە شاهانەکانی سعودیە، کۆشکێکی گرانبەهای بە خێزانی شاهانەی بەحرەین فرۆشتووە.

دۆکیومێنتی نوێی خاوەندارێتی کۆشکەکە ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا حەمەد کوڕی عیسا ئەلخەلیفە، شای بەحرەین و کوڕەکەی بوونەتە خاوەنی کۆشکەکە.

کۆشکەکە ناوی گلیپتۆن پارک-ە و دەکەوێتە سروشتی ناوچەی کۆتسوۆلدز، سەرچاوەیەکیش رایگەیاندوە کە شزادەی سعودیە بە ١٦٥ ملیۆن دۆلار بە شای بەحرەینی فرۆشتووەتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا