زانیاری نوێ لەبارەی بومەلەرزەکەی دوێنێی پێنجوێن

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری داتاسەنتەری سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری زنجیرە بومەلەرزەکەی دوێنێی پێنجوێن ئەوەیە کە شارۆچکەکە نزیکە لە یەکێک لە پشتێنەکانی بومەلەرزەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە, ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری داتا سەنتەری سلێمانی بە BMC راگەیاند:"ئێوارەی دوێنێ بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٥.٤ پلەی رێکختەر، لە نزیک شارۆچکەی پێنجوێن روویدا و بەهۆی بەرزی رێکختەرەکەیەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەستیپێکرا".
راشیگەیاند:" شارۆچکەی  پێنجوێن نزیکە لە پشتێنەی تۆڕۆ-هیمالایا و  سەرچاوەی بومەلەرزەکەی دوێنێ تەنیا ١٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوور بووە".
ئاماژەیبەوەشکرد:"دوا بەدوای یەکەمین بومەلەرزە کە لە کاتژمێر  ٦:١٢ خولەکی سەر لە ئێوارە دوێنێ روویدا، زینجیرەیەک بومەلەرزەی تریش بە پێوەری رێکختەری جیاواز ناوچەکەی گرتەوە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا