لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا باسی مووچە دەکرێت؟

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند، پێمان باشە لەگەڵ حکومەت کار بکەین بۆ باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان
 ئەمڕۆ چوارشەممە جەلال محەمەد پەرلەمانتاری کوردستان  بە BMC رایگەیاند:" دوێنێ  لەسەر پێشنیازی ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر پشکی فراکسیۆنی گۆڕان کۆمەڵێک پەرلەمانتار یاداشتێکمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆئەوەی بابەتی لێبڕینی مووچە بخرێتە کارنامەی کارەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا".
سەبارەت بە ئەگەری پەسەندکردنی یاداشتەکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە جەلال محەمەد رایگەیاند:" لە ئەگەری پەسەندنەکردنی یاداشتەکەوە لەلایەن سەرۆکەیاتی پەرلەمانەوە قسەی تر لەسەر بابەتەکە دەکەین و بریارێکی لێ دەدرێت، بەڵام پێمان وانییە حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم یاداشتە وەک دژایەتییەک وەربگرن تا ئێمە کاردانەوەمان بۆ ئەو بابەتە هەبێت".
ئاماژەی بەوشکرد:" دەستخۆشیمان هەیە بۆ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە رێکەوتنیان لەگەڵ بەغداد و تەنها ئامانج لە پێشکەشکردنی ئەم یاداشتە کۆتاییهێنانە بە لێبڕینی مووچە".
پەرلەمانتارەکە راشیگەیاند:"ئێمە پێمان باشە لەگەڵ حکومەت کار بکەین بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و خەڵک لەو دۆخە ئابوورییە خراپە رزگار بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا