سەرۆکی حکومەت: پەسەندکردنی بودجە بە سیاسی کرا

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پرسی پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی بە سیاسی کرا.

ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند:" پەسەندکردنی بودجە بە سیاسی کراو ماوەیەکی زۆری ویست تاوەکو شاندی دانوستانکار بگەنە رێککەوتن".

راشیگەیاند" لە هەندێک لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا چاکسازی جێبەجێنەکراوە و فشاری بەهێز دەکەین بۆ جێبەجیکردنی".

سەرۆکی حکومەت جەختیشییکردەوە:" سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ مانگ بەغداد هیچ داهاتێکی نەنارد بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان بە چاکسازی گەورە توانیوییەتی بودجە دابین بکات ئەگەرچی بەشێوەیەکی رێژەییشبێت".

سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان مەسرور بەرزانی ئاماژەی بەوەکرد:" مادەی ١٤٠ رێککارەکان دیاریکراوە بۆ چارەسەری ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی فیدڕاڵی نەهاتۆوەتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو مادەی١٤٠". وتیشی:"رێککەوتن لەگەڵ بەغداد سەرکەوتن و دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کێشەی تەکنیکی نەبوون بەڵکوو کێشەی سیاسی بوون". سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتیشدا وتی:" کێشە سەرەکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بودجە و داهات نییە، بەڵکو کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانە و ئومێد دەکەین ئەم رێککەوتنە ببێتە سەرچاوەی رێکەوتنەکانی دیکەش لە داهاتوودا".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا