ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە مێژووی دروستبوونیدا ئەوەندە کەمنەبووە

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، لە مێژووی ٦٠ ساڵی دروستبوونی بەنداوەکەدا هێندەی ئەمساڵ ئاو کەم نەهاتووەتە بەنداوەکەوە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە BMC راگەیاند:" ئەم ساڵ بەبەراورد بە ٦٠ ساڵی رابردوو کەمترین رێژەی ئاو هاتووتە ناو بەنداوەکە، بەلام قەبارەی ئاو لە ناو بەنداوەکە باشەو و تەنها حەوت مەتر لەساڵی پار کەمترە".
ئەوەشی راگەیاند:' بەنداوەکە بەکۆی گشتی ١٨ مەتری ماوە پڕ ببێت و هۆکاری کەمی ئاویش بێبارانی و دروستکردنی چەند بەنداوێکی دیکەیە لەسەر زێکە لە وڵاتی ئێران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا