ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ئاردی سەهەندی داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" رێزان نوری، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بازرگانه‌كان كاڵاوشمه‌ك و خواردنه‌كانی تێدا عه‌مبار ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نییه".
ئەوەشهاتووە:" له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی كۆگاكان بۆ كارگه‌ی ئاردی سه‌هه‌ند و پشكنینه‌كانیان، ئاشکرابووە كارگه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و به‌هۆی رانه‌گرتنی پاكوخاوێنییه‌وه شوێنه‌كه‌ی شیاوی كاركردن نییه و پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كانی تێدابوه".
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:" له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (١٠) كیلۆگرام خومره‌دا گیراوه كه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه و شیاوی به‌كارهێنان نییه".
هەر بۆیە بە فەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگه‌ی سه‌هه‌ند داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.