هاوسەری شاژنی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد

جیهان 09/04/2021

Alternate Text

کۆشکی بێکینگهام لە بەیاننامەیەکدا مردنی شازادە فلیپی لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی کۆشکی بێکینگهام لە بەیاننامەیاکدا رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆشکی وێندسۆر شازادە فلیپی هاوسەری شاژنی ئینگلتەرا لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا گیانی لەدستداوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا کۆشکەکە رایگەیاندبوو، شازادە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەندا نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە.

جێی ئاماژەشە پێگە هەواڵییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندبوو، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا شازادە فلیپ لەگەڵ هاوسەرەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

شازادە فلیپ لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٧دا وازی لە ئەرکە شاهانەییەکانی هێنا و خانەنیشین بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا