ساتی رزگارکردنی منداڵێک لەمردن لەبەرچاوی دایک و باوکی

هەمەرەنگ 10/04/2021

Alternate Text

لەگرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، لەماوەی چەند خولەکێکدا پزیشکێک منداڵێک لە مردن رزگاردەکات.

گرتە ڤیدیۆکە لە نەخۆشخانەیەکی فەلەستین تۆمارکراوە، وەک دەردەکەوێت دایک و باوکەکە زۆر بە خێرایی و شڵەژاوی منداڵەکەیان دەگەیەننە نەخۆشخانەکە کە توشی وەستانی هەناسەی بووە.

پزیشکی نەخۆشخانەکە زۆر بە خێرایی منداڵەکە لە مردن رزگاردەکات و دایک و باوکی منداڵەکە لە شۆکی ئەو رووداوەی بەسەر منداڵەکەیان هاتووە، ناتوانن کۆنتڕۆڵی جوڵەی خۆیان بکەن لەناو نەخۆشخانەکەدا.

بڵاوبووەنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا