وەزارەتی پەروەردە تاوتوێی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی قۆناغی ١٢ دەکات

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، لەسەر داوای خوێندکاران لیژنەیەک بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵی قۆناغی ١٢ پێکهێندراوە، دەشڵێت" پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدرێت ".

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە BMC راگەیاند:" لەئەنجامی داواکاری بەشێکی زۆری خوێندکارانی قۆناغی ١٢، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامی ئەمساڵی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ پێکهێناوە و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە، بەڵام ئەو بابەتە پێشنیارێکی جددیە و پێشبینی دەکرێت پێش ٢٤ی نیسان بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" ئەندامانی لیژنەکە بریتین لە جێگری وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی سەرجەم بەڕێوەبەراتییەکانی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان ".

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان بریکاری وەزاەرتی پەروەردە وتیشی :" بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادایە و لە دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە دەدرێت".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا