پارێزەرێکی سەدام حسێن کۆچی دواییکرد

جیهان 11/04/2021

Alternate Text

رامسی کڵارک، وەزیری پێشووتری دادی ئەمریکا و ئەندامی تیمی پارێزەرانی سەدام حسێن لە تەمەنی ٩٣ ساڵید کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، شارۆن وڵش خوشکەزای کڵارک بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاندووە:" ئەو پارێزەرە لە ماڵەکەی خوێدا لە شاری نیویۆرک کۆچی دواییکردووە ".

کڵارک داکۆکیکارێکی سەرسەختی چەند سەرکردەیەکی جیهان بوو کە بە چەندین تاوانی جەنگ تێوەکلابوون، لەوانەش سەدام حسێن دیکتاتۆر و سەرۆکی پێشووتری عێراق و سلۆبۆدان میلۆسیڤێتچ، سەرۆکی پێشووی یوغسلافیا.

رامسی کڵارک کە سەردەمی لێندۆن جۆنسۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا وەزیری دادی ئەو وڵاتە بوو، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ناڕازییەکانی جەنگی ڤێتنام، بنیامین سبۆک پزیشکی دیاری ئەمریکی دادگاییکرد.

  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا