پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەقەزای کەلار منداڵێک
بەهەڵە کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیان بڵاویکردەوە:" بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوی ( لاهور
ئاری فەیزوڵا) لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار بەهەڵە کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکی
کە لەجۆری جێب لاریدۆ بووە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستدا ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی
دادوەری قەزای کەلار کرا ".