ناوی ئەو کەسانەی زەوی وەردەگرن بڵاوکرایەوە

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی گەرمیان لیستی ناوی ٩٥٨ کەسی بڵاوکردەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو زەویانەی بڕیاری لەسەر درابوو.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە فەرمانی پێدانی زەویان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرچووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" کۆی ناوەکان بریتین لە ٩٥٨ ناو، کە وەک زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی شاڵاوی ئەنفال ناویان دەرچووە بۆ وەرگرتنی زەوییەکان لە شاری کەلار".
لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان، دەستکرا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ١١ هەزار و ١٤٢ کەس لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا