لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن دا

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسان، جوتیار حادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردراوە خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی بەردەوامبێت و دەرگای قوتابخانەکان نەکرێنەوە".

ئەوەشی راگەیاند:" هەرکەسێک پابەندی رینماییە تەندروستییەکان نەبێت و ماسک نەبەستێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، هەموو کۆبوونەوە و دانانی پرسەیەکیش قەدەغەیە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا