رۆژێک پشوو لە هەرێم هەڵوەشایەوە

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردرا پشووی ڕۆژانی پێنجشەممە هەڵبووەشێتەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" پشووی رۆژانی پێنجشەممە هەڵوەشاوەتەوە و لەم پێنجشەممەیەوە دەوامی دام ودەزگا حکومییەکان ئاسایی دەبێتەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا لیژنەی بالای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا رۆژانی پێنجشەمەش لەفەرمانگە حکومییەکان پشووبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا