سزای لە سێدارەدان بۆ چوار کەس دەرچوو

عێراق 12/04/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای سەڵاحەدین سزای لە سێدارەدان بۆ چوار تیرۆرست دەرچووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین سزای لە سێدارەدانی بۆ چوار تیرۆرست دەرکردووە، ئەویش بەهۆی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە پارێزگاکەدا".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:" ئەو چوار تیرۆرستە هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج، ئەویش بە ئەنجامدانی دوو کردەوە لە رێگەی چاندنی بۆمبێک تا هێزە ئەمنییەکان کۆببنەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی و دواتر تەقاندنەوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکاندا".

لە ئاکامی ئەو کردەوەیەش:" هاوڵاتییەکی مەدەنی و بریندارکردنی ئەفسەرێک بە پلەی عەمید و ٣٣ لە ئەندامانی پارێزگاریکردن لێی".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:" دادگای تاوانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بەپێی ماددەی ٤ لە یاسای تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٥ سزای لە سێدارەدانی بەسەر ئەو چوار کەسەدا سەپاندووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا