لەدوای ٣٠ ساڵ لەکارکەوتنی تۆپهاوێژی رەمەزان دەکەوێتەوە کار

هەمەرەنگ 13/04/2021

Alternate Text

لەدوای ٣٠ ساڵ لەکارکەوتنی تۆپهاوێژی رەمەزان لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا لە وڵاتی میسر دەکەوێتەوە کار.

پێگەی " سپوتنیک"ی روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ لەدوای ٣٠ ساڵ لەکارکەوتنی تۆپهاوێژی رەمەزان لە قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی لەوڵاتی میسر دەکەوێتەوە کار".

ئەوەش راگەیەندراوە:" تۆپهاوێژەکە لەساڵی ١٩٩٢وەوە لەکارکەوتووە و وابڕیارە ئەم ئێوارەیە وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری میسر لەکاتی بانگی ئێوارەدا تۆپێک لە تۆپهاوێژەکەوە بتەقێنێت".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا