١٧١ رووفاتی دیکەی ئەنفال دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان 14/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ هێنانەوەی رووفاتی ١٧١ شەهیدی ئەنفالکراو و لە ئایندەدا دەهێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان لە بەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی یادی ٣٣هەمین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالەوە بڵاویکردبووەوە، رایگەیاند:" ئەمڕۆ ٣٣ ساڵی تەواو بەسەر گەورەترین شاڵاوی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلی کوردستان تێپەڕدەبێت،ئەنفال بەشێک بوو لە زنجیرە پلانێکی شۆڤێنیانە دوژمنی گەلەکەمان بۆ لێسەندنەوەی نازناوی ناسنامەی بوون و ژیانی گەلەکەمان لەسەر خاک و زێدی رەسەنی خۆمان".
راشیگەیاند:"دوابەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە سۆراغ و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی جینۆسایدکراوانمان وهەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە باشووری عێراق، لەدرێژەی ئەو هەوڵانەشدا توانیوییەتی روفاتی ٣٧٣٧ شەهیدی جینۆسایدکراو بدۆزێتەوە کە دواهەمینیان ١٧١ رووفات بوو لە پارێزگای سەماوە لە ساڵی ٢٠١٩".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە پاش رێککارە ئیداری ویاساییەکان ئامادەکاری کرا بۆ هێنانەوەی ئەو رووفاتانەو سپاردنەوەیان بە خاکی کوردستان، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دواکەوت و لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکەدا و لە کاتێکی گونجاودا بە مەراسیم و شکۆوە دەیانهێنینەوە هەرێمی کوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا