ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ رێکخەری سەنتەری میترۆ کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند:" راپۆرتی رێكخراوه پڕۆفیشناڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێن، هه‌روه‌ك رۆڵی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كاراتر بن، تا حكومه‌ت كه‌موكوڕییه‌كان ببینێت".
وتیشی:" هانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام چاودێری حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند:" له پاڵ چاودێری كردن ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ سه‌روه‌ری یاسا، كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری مافی زانیاری، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین رۆژنامه‌نووسان ناتوانن ئازادانه كاری خۆیان بكه‌ن".
لە هەمانکاتدا ئاماژەی بەوەشدا:" سه‌نته‌ری میترۆ رۆڵی گرنگی بینیوه له چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ و ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پاڵپشتی له‌كاره‌كانیان و ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند:" "خۆشتان ده‌زانن من كاری زۆرم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك دابنرێت بۆ پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و بهردهوامپاڵپشتی رۆژنامه‌نووسان بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووم كاره‌كانیان به ئازادانه بكه‌ن".