شەش تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان 14/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش کەس بەتۆمەتی شەڕەکەی شەوی رابردووی سەرچنار دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا و یەکێک لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەکدا کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە  شوێنی رووداوەکە توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربکرێن و دووانی تریشیان لە ژێر گوشاری هێزەکانی پۆلیسدا خۆیان رادەستکرد".
جەختیلەوەشکردەوە:" بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٥-٣١ لە یاسای سزادانی عێراق لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی(د،ح ، م لەدایكبووی 1994أ،ف، م لەدایكبووی 1993أ،ف ، ك لەدایكبووی 1994ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994ه ،أ ، ج لەدایكبووی 1995م ، س ، ج لەدایكبووی 1995 )راگیراون و دەستگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەشدا کە تەقەی پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا