ئاشکرابوونی ئابڕوچوونێک هەڕەشەی دوورخسنتەوەی ئیبراهیمۆڤێچ لە یاریکردن دەکات

وەرزش 14/04/2021

Alternate Text

بەتۆمەتی بەزاندنی یاسا و رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا"، زالاتان ئیبراهیمۆڤێچ یاریزانی سویدی هەڕەشەی دوورخستنەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یاریگاکان لەسەرە.

رۆژنامەی "Aftonbladet" سویدی ئاشکرایکردووە:" بەهۆی هاوبەشیکردنی لە یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی گرەوکردن، زالاتانی ئیبراهیمۆڤێچ لە گرفتێکی گەورەدایە، لەبەر ئەوەی ئەو کارە پێچەوانەی یاساکانی (فیفا) و (یۆیفا)یە و رێگە بە یاریزانان نادرێت بەشداری لەو پێشبڕکێیانە بکەن کە لە رێگەی گرەوکردنەوە قازانجی ماددی دەکەن".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایە زالاتان هاوبەشیکردووە لە ساڵی ٢٠١٩ قازانجی ماددی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.

بە گوێرەی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا"، ئەو یاریزانانەی ئەو یاسایە دەبەزێنن بە سزای ماددی تا ١٠٠ هەزار یۆرۆ سزادەدرێن، لە هەندێک حاڵەتیشدا بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ لەسەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێ دووردەخرێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا