ئەو پۆلیسەی رەشپێستێکی کوشتبوو لە ئەمریکا، ئازادکرا

جیهان 15/04/2021

Alternate Text

پێگەهەواڵییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو پۆلیسەی بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێکی رەشپێست بە ناوی دانی رایت  لە چەند رۆژی رابردوودا دەستگیر کرابوو، بە کەفالەتی ١٠٠ هەزار دۆلار ئازادکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی نیسان، پێگە هەواڵییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند:" بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کیم پۆرتەر، ئەو پۆلیسەی تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی گەنجێکی رەشپێست دادگایی بکرێت و لە ئەگەری سەپاندنی تاوانەکە بەسەریدا نزیکەی ١٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگاوە بۆ دەردەچێت، بەڵام سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو پۆلیسە بە کەفالەتی ١٠٠ هەزار دۆلار ئازادکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا پۆلیسی شاری برۆکلینی سەر بە ویلایەتی مەین لە ویلایەتە یاکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" تیمەکان ویستوییانە کەسێک دەستگیر بکەن کە سەرپێچی رێنماییەکانی هاتووچۆی کردووە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە بوەستێت و رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لەلایەن یەکێک لە ئەفسەرەکانەوە تەقەی لێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە".
هەر بەوهۆیەوە ماوەی چەند شەوێکە لە ویلایەتی مەین خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی پۆلیسی ئەو شارە ئەنجام دەدرێت و خەڵکی ئەو کارەی پۆلیسی ناوچەکە بە رەگەزپەرستی ناودەبەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا