لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشکردنەسەر تیمی ریاڵ مەدرید دەکرێت

وەرزش 15/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی ناوچەی "مێردسیساید"ی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشکردنەسەر پاسی گواستنەوەی تیمی ریاڵ مەدرید دەستیپێکردووە، کە دوێنێ تیمی یانەکەی بەرەو یاریگای "ئانفێڵد" دەگواستەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئەسۆشەیتد پرێس" کە لە زاری گەورە سەرپەرشتیارانی پۆلیسی "مێرسیساید"ی بەڕیتانیا بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئەوەی هاندەران زیانیان بە پاسی گواستنەوەی تیمی یانەی ریاڵ مەدرید گەیاند و جامی ئۆتۆمبێلەکە شکێندرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" سەرباری ئامۆژگاریکردنمان بۆ رێگریکردن لە گردبوونەوەی هاندەران لە دەوروبەری یاریگا، بەڵام نزیکەی ٤٠٠ کەس لەنزیکی یاریگای "ئانفێڵد" ئامادەبوون و لەگەڵ نزیکبوونەوەی پاسی گواستنەوەی تیمی ریاڵ مەدرید، یاری ئاگرین و هەندێک شتی دیکەیان ئاڕاستەی پاسەکە کرد و جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاند ".

یارییەکەی دوێنێی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی کە لە میانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانییەتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، بەبی تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک لەلایەن هەردوولا کۆتاییهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا