قائیمقامییەتی سلێمانی کارگەیەکی داخست

کوردستان 16/04/2021

Alternate Text

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی باپەند نەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن کارگەی شیرینی رۆزییان داخستووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسان، قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند:" بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزییان داخست لە شەقامی کاک ئەحمەدیی شێخ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو پێداویستاییانەی کارگەکە لە دروستکردنی شیریندا بەکاریهێناوە کەرەستەی ماوە بەسەرچووبوون، کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە".
لە هەمان کاتدا قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاند:" لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەکانی ناحیەی بازیانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆگرام خورمادا کە دوای بەرواری ماوە بەسەرچوونەکەیان سڕیبووە و بەرواری تازەیان لێداوە پاشان رەوانەی بازاڕەکانیان کردبوو بۆ ساغکردنەوەی".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا