یوسف قەرزاوی،
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی توشی کۆرۆنا بوو.
ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی
نیسان، نوسینگەی راگەیاندنی شێخ یوسف قەرزاوی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی
ئیسلامی لە تویتەر بڵاویکردەوە:" لە دواهەمین پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا
دەرکەوت شێخ ئەلقەرزاوی توشی کۆرۆنا بووە، ئەو ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و لە ژێر
چاودێری پزیشکیدایە ".
هاوکات، نوسینگەی
راگەیاندنی یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی خۆشەویستانی شێخ یوسف قەرزاوی دڵنیا
دەکاتەوە کە دۆخی تەندروستی باشە و داوا دەکات نزای خێر و زوو چاکبوونەوەی بۆ
بکەن.
شێخ یوسف قەرزاوی
کەسایەتییەکی ئیسلامی میسڕی و سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلامە.