لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و چێڵسی دوو ئامۆزا دژ بە یەکتر یاری دەکەن

وەرزش 17/04/2021

Alternate Text

لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و چێڵسی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە حاڵەتێکی دەگمەندا دوو یاریزانی ئامۆزا دژ بە یەکتر یاری دەکەن.

لە یارییەکەدا هەریەکە لە فێرلاند میندی، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دژ بە ئیدوارد میندی ئامۆزای یاری دەکات، کە گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزییە.

هەردوو یاریزانەکە لە فەڕەنسا و لە خێزانێکی سەنگالی لەدایکبوون و پەیوەندییەکی باشیان هەیە، بەڵام هەردووکیان لە دوو هەڵبژاردەی جیاواز یاری دەکەن، فێرلاند نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات و ئیدواردیش یاری بۆ هەڵبژاردەی سەنگال دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا