١٣ هەزار مریشک لەناوبران

عێراق 19/04/2021

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ری پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، بەهۆی ئاشکرابوونی دوو حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندە لە دوو رۆژی رابردوودا، ١٣ هەزار مریشک لەناوبران.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، محەمەد شمری، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ری پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند:" لە دوو رۆژی رابردوودا دوو حاڵەتی نوێی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگاکەدا ئاشکراکراوە، بەهۆی ئەوەشەوە ١٣ هەزار مریشک لە سنورەکەدا لەناوبراون".

راشیگەیاند:" لە دوو حاڵەتە، یه‌كه‌میان له‌ سنوری ناحیه‌ی به‌هره‌ز كه‌ ١٤ كیلۆمه‌تر له‌ باشووری به‌عقوبه‌وه‌ دووره‌ و دووه‌میشیان له‌ناوچه‌ی عوسمانیه‌ كه‌ 14 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌وه‌ دوورە تۆمارکراون".

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشدا:" دەستبەجێ دوای ئاشکرابوونی دوو حاڵەتە، نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری رێککاری پێویستی گرتە بەر و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە هەردوو کێڵگەی پەلەوەری بەهرز و عوسمانیە ١٣ هەزار مریشک لەناوبران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا